سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: نازانم داهاتووی غەززە بە کوێ دەگات، بەڵام دانیشتوانەکەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل بڕیار لە بارەی غەززەوە بدات، هەروەها سەرجەم بارمەتەکان ئازاد بکرێن.

وتیشی، هەفتەی پێشوو بە بەهای 60 ملیۆن دۆلار هاوکارییەمان پێشەکەشی غەززە کرد، هیچ کەسێکیش سوپاسی نەکردین بۆ بۆ ئەو هاوکارییانەی کە پێشکەشمان کردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی غەززە بەدەست برێستییەوە دەناڵێنن، پێویستە رێوشوێنی نێودەوڵەتی فراوانتر بکرێت، بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان.