پاریس و لەندەن و بەرلین لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا داوایان کردووە، ئیسرائیل پابەندبێت بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان و گەمارۆی سەر هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە هەڵگرێت.

ئەو سێ وڵاتە راشیانگەیاندووە، پێویستە بەپەلە رێگە بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان برێت کارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لە غەززە ئەنجام بدەن.

ئەوەشیان خستەڕوو، دەبێت دەستبەجێ ئەو کارەساتە مرۆییەی لە غەززە دروستبووە کۆتایی پێبهێنرێت.

جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش کەنەدا ئیدانەی حکومەتی ئیسرائیلی کرد لە رێگریکردن  لە گەیاندنی هاوکارییەکان بە کەرتی غەززە و ئەو وڵاتەی بە بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد.