سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: حەماس نایەوێت لە غەززە رێككەوتن بكات و دەبێت لەناوببرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حەماس نایەوێت لە غەززە بگەینە رێککەوتن، هەروەها ئامادە نییە بارمتەکان ئازاد بکات.

وتیشی، لێدوانەکەی سەرۆکی فەرەنسا کە وتی بە نیازە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێت، ئەوە شتێکی بێ مانایە و هیچ بەهایەکی نییە.

ترەمپ سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەکرد، قسە لەگەڵ ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەم و چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە دەدۆزمەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، حەماس نایەوێت ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەنجام بدرێت، بۆ پێویستە کۆتاییان پێ بهێنرێت، ئەمەش کارێکی مەترسیدارە.