فریاکەوتنی روسیا: فڕۆکەیەکی روسی بە 46 سەرنشینەوە دیار نەماوە
هەساو ئەمیر
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
فریاکەوتنی روسیا بڵاویکردەوە، پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەیەکدا پچڕاوە کە ٤٦ سەرنشینی هەڵگرتووە.
فریاکەوتنی روسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەک بە 46 سەرنشینەوە لە ناوچەی ئامور دیار نەماوە، کە دووانیان منداڵن و شەشی دیکەشیان سەر بە ستافی فڕۆکەکەن.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەکان سەرقاڵی گەڕانن لە ناوچەکەدا بە مەبەستی دۆزینەوەی فڕۆکەکە.
فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای ئانگارایە لە جۆری ئێن-24، دوای چەند کیلۆمەترێکی کەم لە فڕین، لەناکاو پەیوەندی لەگەڵ خاڵی چاودێری فڕۆکەخانەدا پچڕاوە.



