سەرۆكی جەهەپە ئاشكرایكرد، سەرۆك كۆماری توركیا بۆئەوەی بتوانێت خۆی بۆ پۆستەكەی كاندید بكاتەوە داوای هەمواركردنەوەی دەستور دەكات.

ئۆزگور ئۆزیل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدان "ئاكەپە" سەردانی جەهەپەی كردووە بۆئەوەی لە هەمواركردنەوەی دەستوردا پشتیوانی بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، خواستی ئەردۆغان بۆ هەمواركردنەوەی دەستور ئەوەیە جارێكی تر بتوانێت خۆی بۆ پۆستەكەی كاندید بكاتەوە، بەڵام جەهەپە پشتیوانی هەمواری دەستور ناكات ئەگەر ئامانجەكەی خۆكاندید كردنەوەی ئەردۆغان بێت.

وتیشی، داواكاری جەهەپە ئەوەیە لەمساڵدا یاخود لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2026 هەڵبژاردنی پێشوەخت لە توركیا بكرێت بۆئەوەی وڵات لە كێشەكان رزگار بكرێت.