کۆشکی کرملن ئاشکرایکرد، روسیا ئامادەیە لە ئۆکراین کۆتایی بە شەڕ بهێنێت، بەڵام ئامانجەکانی مۆسکۆ رون و نەگۆڕە.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا 'کرملن' رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بەخێرایی کێشەکانی ئۆکراین چارەسەبکات و کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.

وتیشی، چارەسەکردنی ئەو کێشەیە تەنها پەیوەست نییە بە روسیاوە بەڵکو لایەنی بەرانبەریش دەبێت هاوکار بێت.

پێسکۆڤ راشیگەیاند، گرنگترین شت بۆ ئێمە گەیشتنە بە ئامانجەکانمان، هەروەها ئامانجەکانمان رون و نەگۆڕن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی لە ماوەی شەوێکدا 93 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان خستۆتە خوارەوە.