مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پرسەنامەیەکی ئاراستەی عومەر کەریم کرد
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (حاجی کەریم مام شریف شاناخسێی) باوکی عومەر کەریم، ئەندامی بۆردی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە؛ "بۆ کۆچی دوایی (حاجی کەریم مام شریف شاناخسێی) باوکی بەڕێزتان لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین.
لە یەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.