لە پاكستان بە هۆی لافاوەوە 170 كەس گیانیان لەدەستدا
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە پاكستان، تائێستا زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زیاتر لە نیوەیان منداڵن.
نوسینگەی بەهاناوەچوونی كارەساتە نیشتمانییەكانی پاكستان رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە بارانێكی بەخوڕ لە پارێزگای پەنجاب لە پاكستان بەردەوامە و بەهۆیەوە لافاوێكی بەهێز دروستبووە و تائێستاش زیاتر لە 170 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 84 یان منداڵن و 54یشیان تەنها لە ماوەی 24 سەعاتی یەكەمی دروستبوونی لافاوەكەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر بەهۆی لافاوەكە ژمارەیەكی زۆری بینا و باڵەخانە و شەقام زیانیان بەركەوتووە كە هەندێكیان بەتەواوی روخاون.
دەسەڵاتدارنی پاریزگاكەش باری لە ناكاویان راگەیاند و هۆشدارشیانداوە لە زیادبوونی لافاوەكە.
لە یەكی تریشەوە لە كۆریای باشوریش لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و 300 كەسیش ئاوارەبوون.