یەكێتی ئەوروپا بۆ ئێران: تا كۆتایی هاوین نەگەن بە رێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان دەسەپێنینەوە
ئاکام
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
یەكێتی ئەوروپا بە ئێرانی راگەیاند، تا كۆتایی هاوین نەگەیشتنە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە ئەوا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكانی بەسەردا دەسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لە كۆبونەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا و لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیان لەوەكردووەتەوە، تا كۆتایی هاوین چاوەڕێی تاران دەكەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە.
دەشڵێت، ئەگەر تا ئەو كاتە رێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نەكرا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر تاراندا دەسەپێننەوە.
پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكیش بڵاویكردەوە، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆتایی مانگی هەشتی داناوە بۆ ئێران بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵی.
راشیگەیاند، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرێت ئەوروپیەكان سزاكانی سەر ئێران لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015 سەپێنراوبوو چالاك دەكەنەوە.