کۆشکی سپی رونکردنەوەیەک دەربارەی دۆخی تەندروستیی ترەمپ بڵاودەکاتەوە
راهۆز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تووشی ئاوسان لە بەشی خوارەوەی قاچەکانی بووە و گرێیەکی بێزیانی هەیە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکی پزیشکیدا بڵاویکردەوە، "ترەمپ تووشی ئاوسانی قاچەکانی بووە."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخێکی ئاوسانی بێزیانی هەیە،" و پشکنینەکان دەریانخستووە کە ترەمپ تووشبووی "سستی و سنورداری بووە لە دەمارەکانی دا".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، کۆشکی سپی جەختی کردەوە کە "ئەنجامی پشکنینەکان لە سنووری ئاساییدان."
ئەم رونكردنەوەیەی كۆشكی سپی لە دوای ئەوەوە دێت، كە كامێرای رۆژنامەنوسان سەرنجیان خستەسەر ئەو پەڵانەی كە لەسەر دەستەكانی ترەمپ دروستبووە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی تائێستا ئاشكرا بوبێت.
رۆژی 13ی نیسانی ئەمساڵ، تیمی پزیشكانی كۆشكی سپی راپۆرتێكیان لەسەر دۆناڵد ترەمپی تەمەن 79 ساڵ و 47مین سەرۆكی ئەمریكا بڵاوكردەوەو رایانگەیاند، دۆخی تەندروستی سەرۆك باشەو توانای راپەڕاندنی ئەركەكانی هەیە.