بەریتانیا تەمەنی دەنگدان بۆ 16 ساڵ دادەبەزێنێت
راهۆز
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
حکومەتی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاران، پلانێکی راگەیاندووە کە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە دیموکراسیی ئەو وڵاتەدا، ئەویش کەمکردنەوەی تەمەنی دەنگدانە بۆ ١٦ ساڵ لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا.
ئەم هەنگاوە، کە بەڵێنێکی سەرەکیی پارتی دەسەڵاتدار بوو پێش هەڵبژاردنەکان، ئەگەر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەریتانیا دەکاتە یەکێک لەو وڵاتە دەگەمەنانەی جیهان کە رێگە بەو تەمەنە کەمە دەدەن بەشداری لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی وڵاتەکەیاندا بکەن.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەرگری لە بڕیارەکە کرد و رایگەیاند: "زۆر گرنگە
ئەم گۆڕانکارییە بەشێکە لە پاکێجێکی گەورەتر بۆ "مۆدێرنکردنی دیموکراسی" کە تۆمارکردنی ئۆتۆماتیکیی دەنگدەران و بەکارهێنانی کارتی بانکی وەک ناسنامە لە بنکەکانی دەنگدان لەخۆدەگرێت.
بەپێی وتەی هاری کویڵتەر پینەر، بەڕێوەبەری دامەزراوەی توێژینەوەی سیاسەتی گشتی، ئەمە "گەورەترین چاکسازییە لە سیستەمی هەڵبژاردنی بەریتانیادا لە ساڵی 1969ەوە" و دەتوانێت نزیکەی 9.5 ملیۆن دەنگدەری نوێ بۆ لیستەکان زیاد بکات.