جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سوپای روسیا لە جەنگی ئۆکراینیادا ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندووە و مۆسکۆ هێرشەکانی بە درۆن بۆ سەر ئۆکرانیا زیاتر کردووە.

هیلی وتی: "ئەمڕۆ هەزار و 239هەمین رۆژی دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی سەرۆک پوتینە، شانازی دەکەم کە پەرلەمانی بەریتانیا هێشتا یەکگرتووە لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا."

وتیشی: "لە مانگی رابردودا، ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی روسیا ملیۆنێکی تێپەڕاند. تەنها لەمساڵدا، روسیا 240 هەزار قوربانی داوە. سەرەڕای ئەم زیانە گەورانەش، وا دیارە خواستە فراوانخوازییەکانی پوتین کەم نەکەنەوە، بەڵکو روسیا هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆکراین زیاتر کردووە."

وەزیری بەرگریی بەریتانیا جەختیشی کردەوە کە گەلی ئۆکراین، چ سەربازی و چ مەدەنی، "بە ورەیەکی بێ وێنەوە" بەردەوامن لە بەرگریکردن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراین دووپاتکردووەتەوە و پێشوازی لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە. لە بەیاننامەیەکدا، راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە رێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەوروپا رایگەیاند، "روسیا لە دوو مانگی رابردوودا هەشت لە گەورەترین هێرش2024 ٢٠٢٤ بووە.