ناتانیاهۆ: حەماس لە داهاتووی کەرتی غەززەدا بوونی نابێت
محەمەد رزگار
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: رەنگە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ رێگە خۆشکەربێت بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لە کەرتی غەززە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێمە سورین لەسەر گەڕاندنەوەی بارمتەکان و لەناوبردنی حەماس.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ لەوانەیە یارمتیدەر بێت بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لە غەززە.
بڕیارە سبەینێ ناتانیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکرێت.