پوتن: هاوکارییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئۆکراین دەرئەنجامی خراپی دەبێت
محەمەد رزگار
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆکی روسیا دەڵێت: بەردەوامی سیاسەتەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بەرانبەر بە مۆسکۆ دەرئەنجامی خراپی دەبێت.
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا رایگەیاند، ئەو حکومەتانەی رۆژئاوا بە چەک پاڵپشتی ئۆکراین دەکەن، دەرئەنجامی خراپی دەبێت و پێویستە بیر لەوە بکەنەوە پاری گەلەکەیان لە چیدا خەرج دەکەن.
وتیشی، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی ئۆکراین داهاتوویەکی پارێزراو و ئاشیانەیە بۆ روسیا.
وڵاتانی رۆژئاوا و ناتۆ لە مانگی شوباتی ساڵی 2022ەوە پشتیوانی ئۆکراینیان کردووە لە شەڕی دژی روسیا، رۆژی شەممە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، وڵاتەکەی رێککەوتنی لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکان و کۆمپانیایەکی بەرگری ئەمریکی ئەنجامداوە بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.