سەرمایەداری ئەمریکی ئیلۆن مەسک ئەمڕۆ شەممە، دامەزراندنی پارتێکی نوێی بەناوی"ئەمریکا" راگەیاند و لە ئێکس نووسی؛ دامەزراندنی پارتەكە لەسەر خواستی زۆرینەی هاوڵاتییانە بۆ گۆڕانكاری سیاسی لە ئەمریكا.

ئیلۆن مەسك، سەرمایەداری ئەمریكی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس، دامەزراندنی " پارتی ئەمریكی" راگەیاند و دەڵێت، لە ئەمریكا دیموكراسی نییە، بەڵكو سیستمێكی تاك حزبی هەیە كە دەسەڵاتی قۆرخ كردووە.

ئیلۆن مەسك دەشڵێت، ئامانجی دامەزراندنی پارتی ئەمریكا گەڕاندنەوەی ئازادییە بۆ گەلی ئەمریكا.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، لە خولی دووەمی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئیلۆن ماسك وەزارەتێكی نوێی بە ناوی وەزارەتی كارایی حكومەتی بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت وەرگرت، بەڵام دواتر بەهۆی سیاسەتی تاریفی گومرگ و باجی ترەمپ ناكۆكی كەوتە نێوان ناوبراو و مەسك، ناكۆكییەكانیش دەستلەكاركێشانەوەی مەسك لە پۆستەكەی لێكەوتەوە.