نزیكەی 60 هەزار كەس لە مەدرید بەهۆی تەقینەوەی كارگەیەكی پاترییەوە كەرەنیتنە كران
یەحیا
٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی پاتری نزیكەی 60 هەزار كەسی لە رۆژهەڵاتی مەدرید كەرەنیتنە كرد و لە ئەمریكاش حەوت كەس بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی یارییە ئاگرینەكان گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، تەقینەوەیەكی بەهێز لە كارگەیەكی ریسایكلینی پاتری لیسیۆم لە باكوری رۆژهەڵاتی مەدرید رویداوە و بەهۆی دوكەڵەكەیەوە، ناوچەكە ژەهراوی بووە و بە ناچاری نزیكەی 60 هەزار كەس لە دانیشتوانی شارەكانی ئازوكوێكا دی هێنارێس و كابانیلاس دێل كامپۆ و ئالۆڤێرا ئاگاداركراونەتەوە لە ماڵەكانیان بمێننەوە و پەنجەرە و دەرگاكانیان دابخەن.
لەلایەكی تریشەوە لە باكوری ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكاش، كۆگایەكی یارییە ئاگرینەكان تەقییەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە حەوت كەس گیانیان لەدەستدا.