دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: دەکرێت لەماوەی ئەم هەفتەیەدا رێککەوتن لەغەززە ئەنجام بدرێت، وەڵامی حەماسیش بۆ ئاگربەست بە ئەرێنی وەسف دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، باشە کە حەماس وەڵامی "ئەرێنی"ی داوەتەوە بۆ پێشنیازی ئاگربەست لە غەززە.

وتیشی، دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژێکدا رێککەوتن لەسەر غەززە بکرێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت شتێک لە بارەی کەرتی غەززەوە بکەین، هەر ئاگربەست ئەنجامدرا، هاوکارییەکی زۆر رەوانەی ئەو کەرتە دەکەین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حەماس لە راگەیەنراوێکی رەسمیدا وەڵامی خۆی سەبارەت بە ئاگربەستی پێشنیارکراوی غەززە پێشکەشی لایەنی نێوەندگیر کردووە، هەروەها ئامادەیی جددی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتە دانوستان لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.