وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: لەگەڵ ئەمریکا و ئێران لە پەیوەندیداین بۆ دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکان.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارین ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەمیشەیی بێت.

وتیشی، پێویستە گرژیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبهێنرێت، ئەوەی لە ئێستادا گرنگە راگرتنی شەڕە لە کەرتی غەززە، هەروەها پێویستە رێگەبدرێت بە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەرتە.

سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، مۆسکۆ لەگەڵ واشنتن و تاران لە پەیوەندیدایە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.