سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: من سەلامەتیم بۆ خەڵکی غەززە دەوێت، چونکە ئەوان بە دۆزەخدا تێپەڕیوون.

لە کاتێکدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی کۆشکی سپی دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبەێتەوە و پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە تاوتوێ دەکەن، ترەمپ رایگەیاند، سەلامەتی دەوێت بۆ خەڵکی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە، دەمەوێت خەڵکی غەززە سەلامەت بن، ئەوە گرنگترین شتە.

سەبارەت بە رازی بوونی حەماس بە ئاگربەست، سەرۆکی ئەمریکا وتی، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەوە دەزانین کە ئایا رازی دەبێت یاخود نا.

جێگەی ئاماژەیە، رۆژی دووشەممە داهاتوو بنامین ناتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت.