بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ شۆفێران لە مەترسییەکانی بەجێهێشتنی کەل و پەلی جۆراوجۆر لەناو ئوتومبیلەکانیاندا ئاگادار دەکاتەوە.

شارەزایان رایان گەیاندووە کە لە کاتی گەرمای هاویندا، یەکەمین کارێک کە شۆفێرەکان ئەیکەن لە دوای سەرکەوتن بۆ سەر ئوتومبیلەکانیان کردنەوەی سیستەمی ساردکەرەوەیە. بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکە بۆ ماوەی رۆژێک لە بەردەم خۆردا رابگیرێت، ئەو گەرمایە دەتوانێت زیانی گەورە بە هەموو ئەو شتانە بگەیەنێت کە لەناویدان.

پلەی گەرمی دەگاتە چەند؟

بەپێی لێکۆڵینەوەی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی بەشی دەرمانسازی:

- ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە 16پلەی سەدی بێت  ناو ئوتومبێل دەگاتە 38 پلەی سەدی
- ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە 30 پلەی سەدی بێت ناو ئوتومبێل دەگاتە60 پلەی سەدی

توێژەرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلەی گەرمی لەماوەی30 خولەکدا بەتەواوەتی بەرز دەبێتەوە لە کاتی پارک کردنی ئوتومبیلەکان.

هۆکاری گەرم بوونی ئۆتۆمبێل:

کاتێک تیشکی خۆر دەچێتە ناو ئوتومبیلەکەوە و دەست دەکات بە گەرم کردنی بەشەکانی ناوەوەی وەک داشبۆرد و کوشنەکان، ئەم بەشانە گەرمی دەردەدەنەوە. بەهۆی داخستنی جامەکانەوە، ئەو گەرمایە ناتوانێت بچێتە دەرەوە و کۆدەبێتەوە.

هۆشداری و رێنمایی هاتووچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەجێهێشتنی منداڵ و ئاژەڵە ماڵییەکان لەناو ئۆتۆمبێلدا لە کاتی گەرمادا دەتوانێت ببێتە هۆی کارەساتێکی نەخوازراو.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە شتی ترمان هەیە کە رەنگە شۆفێرەکان کەمتر ئاگاداریبن و دەکرێت زیانیان پێبگات لەناو ئوتومبیلەکانماندا بەهۆی گەرماوە.