دەسەڵاتی دادوەری عیراق كاندیدێكی نوێی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی پێشكەش كرد.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتی داوەری عیراق، مونزر ئیبراهیم حسێن جێگیری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای فیدراڵی كاندید كردووە.

راشیگەیاند، دوای كۆبوونەوەی لیژنەیەك لە دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیار دراوە  بە پەسەندكردن و رەوانەكردنی سەرۆكی ئێستای دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، بۆ خانەنشینبوون بە هۆكاری تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشكراوە، لە ئێستادا داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار كراوە بۆ دەركردنی مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دەستنیشانكردنی جێگیری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە وەك سەرۆكی دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی وڵاتەكە نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.

ئەو رێكارانەی دەسەڵاتی دادوەری عیراق لە كاتێكدایە، كە پێشتر بەهۆی فشاری حكومەت لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی دادگای باڵای فیدراڵی  لەبارەی كەیسی خور عەبدوڵاوە، نۆ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دەستیانلەكاركێشایەوە، پاشان سەرۆكی ئەنجومەنەكەش داوای خانەنشینبوونی پێشكە شكرد.