د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە گەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە.

لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، و چۆنیەتی دورخستنەوەی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە لەو شەڕە وێرانکاریە، وکاردانەوەکانی ئێستا و داهاتوی لە سەر عیراق، تاوتوێکرا.

هەردوولا، رەوشی سیاسی عیراق، و ئەو ئاستەنگانەی دەبنە رێگر لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، تاوتوێکرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، نامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران، کە ئاراستە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، تەسلیمی سەرۆک کۆمارکرد، و ناوەڕۆکی نامەکە لە کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتی کە ئەمڕۆ بە  مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی گشتی وڵات گرێدەدرێت، باس دەکرێت.