سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاشکرای کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی زنجیرەیەک هێرشیان دژی سیستمی مووشەکی زەوی بە زەویی ئێران جێبەجێ کردووە.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەیان سەکۆی هەڵدانی مووشەک، کۆگاکانی هەڵگرتنی مووشەکی زەوی بە زەوی و ژمارەیەک پێگەی سەربازی دیکە ئامانجگیر کراون و تێکشکێندراون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا رویان داوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی لە دژی چەندین پێگەی ستراتیژی ئێران دەستپێ کردووە و بەشێک لە گەورەترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبوو؛ 200 فڕۆکەی جەنگی بەکارهێناوە.