سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عیراق بەشداریی لە کۆنفرانسی 'نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئۆقیانوسەکان' لە فەڕەنسا دەکەن
رەوەز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق سبەینێ یەکشەممە هەشتـی حوزەیرانی 2025 بە سەردانێکی رەسمی بەرەو فەڕەنسا بەڕێدەکەون.
مەبەستی سەفەرەکە بەشداریکردنە لە سێهەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانووسەکان کە لە شاری نیسی فەڕەنسا لە رێکەوتی 9 تا 13ی شەش بەڕێوەدەچێت.
وابڕیارە لەم سەفەرەدا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکە یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن.