سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی جەژن لە گەلی عیراق دەكات
رەوەز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق
سەرۆك كۆماری عیراق لە لە پەیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاووڵاتیانی عیراق دەكات و داوای بەهێزكردنی یەكڕیزی نەتەوەی عیراقی دەكات.
دكتۆر لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكدا رایگەیاندوە، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلەكەمان دەكەین.
سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەوەش كرد، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگاریەكاندا بە گیانێكی برایەتی و نیشتمانپەروەری دەكەینەوە لەگەڵ بەردەوامی كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی و باشتركردنی بارودۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری.