مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی نەناردنی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر پێش جەژن بەغدا موچەی هەرێم رەوانە نەکات، هەڵوێستی جدییان دەبێت.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و بە سیاسیکردنی قوتی خەڵکە".

دەشڵێت، "ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و رایدەگەیەنین".