بەرێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراوە و هیچ باجێکی گومرگیش لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرد وەرناگیرێت.

شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ترافیک ئێف ئێمی سەر بە هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، گۆڕانکاری بەسەر باج و رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا نەھاتووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 هەزار و 522 ئۆتۆمبێل لە دەروازەکەوە هاوردە کراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ژمارە ئۆتۆمبێلەی هاوردە کراون، 23 ئۆتۆمبێلیان بەھۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی، رێگە بە داغڵبوونیان نەدراوە.

ئەوەشی خستە روو، هیچ باجێک لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ھایبرید وەرناگیرێت، بەڵکو تەنها رسوماتیان لێ وەردەگیرێت.

لەبارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیشەوە بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ روونیکردەوە، لە ساڵی داهاتووەوە پشکنینەکان  بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردەدەکرێن زیاتر دەکرێن.