بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان شکارتە-گوندی دواوە کەسێک گیانی لەدەست دا
رەوەز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 9:30ی شەو روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان شارۆچکەی شکارتە و گوندی دواوە رویدا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر و ماتۆڕسکیلێکی بێ سەرەتا.
لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
تیمەکانی هاتوچۆی راپەڕین و فریاکەوتنی پزیشکی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم روداوە دەستی پێکردووە.