بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سوپاسی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
سام
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥
نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکەوە پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 5ـی 2025 بوو، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد لەپای ئەو هەوڵانەی کە دەزگاکە ناویەتی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە رۆژی 20ـی 10ـی 2024 بەڕێوەچوو.






