کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە، بەڵام سبەینێ روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  لە هەندێک ناوچەى جیا جیا نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێک ناوچەى باشورى هەرێم هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، بەڵام سبەینێ 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 35  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک : 33  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی