سوپای ئیسرائیل: بارەگایەكی بزوتنەوەی حەماسمان لەناو نەخۆشخانەیەكی غەززەدا بۆردومان كرد
شنیار
١٣ی ئایاری ٢٠٢٥
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بارەگایەكی بزوتنەوەی حەماسی لەناو نەخۆشخانەیەكی غەززەدا بۆردومان كردووە .
دوای ئەوەی بەهۆی ئازادكردنی بارمتەیەكی ئیسرائیلی-ئەمریكیی لەلایەن حەماسەوە بۆ چەند سەعاتێك ئاگربەست لە غەززە راگەیەندرا ، ئیسرائیل كۆتایی بە ئاگربەست هێنا و بەپێی راگەیەندراوێک کە سوپای ئیسرائیل بڵآویکردووەتەوە؛ ناوەندی "فەرماندەیی و كۆنترۆڵ"ی حەماسی لە ناو نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس بۆردومان كردوە .
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ، بزوتنەوەی حەماس ئەو ناوەندەی بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی بەكارهێناوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە زیانەكانی ئەو بۆردومانە بڵاونەكراوەتەوە .