کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی خۆڵبارین.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ کەمێک دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور، هەروەها کەمێک تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشوری هەرێم بەرز دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسکە بەشێوەیەکی پچڕپچڕ، کە لە ناوچە نیمچەشاخاویی و سنورییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە و سبەینێش 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ خێرایی با 10 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا و هەندێک جاریش دەگاتە سەروو 30 یلۆمەتر، سبەینێش لە نێوان 10 بۆ 30 کیلۆمەتردا دەبێت و هەندێک جار خێراییەکەی دەگاتە سەروو 50 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی