ترەمپ: پێدەچێت كەمكردنەوەی پێناسی گومرگی سەر چین بۆ 80% گونجاو بێت
سەعید سەروەت
٩ی ئایاری ٢٠٢٥
ترەمپ پێشنیازی كەمكردنەوەی پێناسی گومرگی سەر چین بۆ ٪80 بە باش دەزانێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەو بابەتە تەوەری گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و چین بێت لە سویسڕا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس بڵاویكردەوە، پێدەچێت ٪80 بۆ پێناسی گومرگی كاڵا هاوردەكراوەكانی چین رێژەیەكی باش بێت، وتیشی، وا باشترە چین بازارەكانی بەڕووی ئەمریكادا بكاتەوە، چونكە ئەو سودی چینییەكانی تێدا دەبێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە، بڕیارە سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا و جەیمسۆن گریر، سەرۆكی دانوستانكاری بازرگانی ئەمریكا، لە سویسرا چاویان بە هی لیفێنگ جێگری سەرۆك وەزیرانی چین بكەوێت و هەنگاو بەرەوە ئاساییكردنەوەی گرژی و ناكۆكیە ئابوریەكانی نێوانیان بنێن.