سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ  تەرمی مێرد منداڵێکی تەمەن 13ساڵان گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتەوە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوە تەندروستیە، ئەوکەسە تەمەنی 13ساڵانە و ناوی عبدالرحمن سلطانە و خەڵکی سنوری قەزای حەویجەیە 

ئەم روداوە هاوکاتە لەگەڵ حاڵەتێکی تری گیان لەدەستدانی مێرد منداڵێکی تەمەن 10ساڵان کە بەهەمان شێوە بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا