حوسییەکانی یەمەن موشەکێکی هایپەرسۆنیکیان بەرەو خاکی ئیسرائیل ئاراستە کرد و  بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلیش ڕێگری لێکرد.

سەرچاوە سەربازییەکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساڕوڵای یەمەن باسیان لەوە کرد کە شەوی رابردوو هێرشێکیکی سەربازییان بە ناوی موشەکی "فەڵەستین 2" ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی حەیفا کردووە.

وتەبێژی فەرمی گرووپەکە ئیدیعای ئەوەی کرد کە موشەکەکەیان بە سەرکەوتوویی گەیشتووەتە ئامانجەکەی و دەستی بەسەر سیستەمی بەرگریدا گرتووە. بەگوێرەی قسەکانی، "سیستەمی رێگریکەرەکانی ئیسرائیل نەیانتوانی پێش بە موشەکەکە بگرن."

بەڵام لەبەرامبەردا، بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل جەختیان لەوە کردەوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیان بە سەرکەوتوویی توانیویەتی موشەکەکە لەناو ببات پێش ئەوەی بگاتە ئاسمانی وڵاتەکەیان.

لە راگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە "بەپێی سیاسەتی دامەزراویان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاک کراوە" و ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی رێگریکردنەکەوە پاشماوەکان کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەم روداوە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە بەردەوام لە هەڵکشاندایە. حوسییەکان لەدوای شەڕی غەززەوە دەستیان بە ئەنجامدانی هێرش کردووە بۆسەر ئیسرائیل بۆ پشتگیری لە فەلەستینییەکان.