تۆڕی رۆژنامەنوسانی کوردی سوریا سەبارەت بە دیارنەمانی دوو رۆژنامەوانی کەناڵ 8 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەئەکرەم ساڵح، پەیامنێری کەناڵی 8 و جودی حاج عەلی، وێنەگری، بەیاننامەیەکی نیگەرانی بڵاوکردەوە، کە لە کاتی روماڵکردنی پێکدادانەکانی ناوچەی سەحنایا لە گوندەکانی دیمەشق دیار نەماون.

 بەپێی بەیاننامەکە، هەردوو رۆژنامەنووسەکە لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی پیشەییان بۆ روماڵکردنی پێکدادانە بەردەوامەکان لە ناوچەی سەحنایا دیار نەماون.

 تۆڕی رۆژنامەنوسانی کوردی سوریا داوای لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و راگەیاندنی سوریا و هەموو دەزگا ئەمنی و سەربازییە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بە زوویی هەنگاو بنێن بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیان.

 لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دیارنەمانی رۆژنامەنوسان لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی پیشەییان دەرکەوتەیەکی مەترسیدارە و پێشێلکارییەکی جددییە بۆ مافی ئازادی رۆژنامەگەری کە لە راگەیاندنی دەستووری و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان دەستەبەر کراوە."

 هەروەها تۆڕەکە داوای لە هەموو لایەنە رەسمی و نارەسمیەکان دەکات ناوچەکە کردووە کە هاوکاری بکەن و هەر زانیارییەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ

 تۆڕەکە داوا لە رێکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ و دەرەوە دەکات؛ کە فشار دروست بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە و دڵنیابوون لە سەلامەتی رۆژنامەنوسەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان لە دیمەشق.

 هاوکات کەناڵ هەشت لە راگەیەندراوێکیدا ئیدانەی ونبوونی رۆژنامەنوسەکانی دەکات و جەختدەکاتەوە لەوەی، لەسەرەتاى روداوەکانى سوریاوە، بەشێوەیەکى پیشەییانە کاریانکردووە و خۆیان لە لایەندارى پاراستووە و روماڵ و کارەکانیان گەواهیدەرى ئەو راستییەن و هاوکارانیشیان لە نووسینگەکانی سوریا، بەدرێژایی پێنج مانگى رابردوو بەشێوەیەکى پیشەییانە کارەکانیان ئەنجامداوە و روماڵى روداوەکانیان کردووە”.