کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری نمەباران و هەورەتریشقە هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان  پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران و هەورەبروسکە .

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوريیەکانى باکور نیمچەهەوردەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک لە هەوادا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سبەینێش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 33  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 33  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :37 پلەی سیلیزی