تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
رەوەز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥
قائیمقامیەتی قەزای شارباژێڕ ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە لە چوارچێوەی چاککردن و چاکسازی تیایدا تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکە، داخستنی تونێلەکە لە سەعات 10.00ـی بەیانییەوە هەتا سەعات 11.30ـی نیوەڕۆ دەخایەنێت و مەبەستی سەرەکیش لەم داخستنە، ئەنجامدانی کاری سیانەکردن و نۆژەنکردنەوەی پێویستە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاتوچۆ لەم تونێلەدا.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە قائیمقامیەتی شارباژێڕ راشیگەیاند کە ئەم کارە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی گواستنەوەدا جێبەجێ دەکرێت، داواش لە گشت هاووڵاتیان و شۆفێران دەکرێت کە لەو کاتەدا رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن و هاوکاری تیمەکانی کارکردن بن..