خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە: بۆ هەتا هەتایە مۆڵەتی کارکردن لە گۆشتفرۆشێک وەرگیرایەوە
هەساو ئەمیر
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی گەڕان و پشکنین، چەند خاوەنکارێکیان سزا داوە و مۆڵەتی کارکردنیشیان بۆ هەتا هەتایە لە گۆشتفرۆشێک وەرگرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە خۆراک و کەلوپەلی ناتەندروستدا گرتووە و چوار خاوەنکاریان سزا داوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی چاودێری تەندروستی هەڵمەتێکی چڕی گەڕان و پشکنینیان بۆ خواردنگە و شوێنە گشتییەکان ئەنجام دا و سەردانی چەندین مارکێت و گۆشتفرۆش و خواردنگەیان کرد.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن سێ شوێن بە پێبژاردن سزا دران و گۆشتفرۆشێکیش سەرەڕای پێبژاردن بڕیاردرا بە هەڵوەشانەوەی مۆڵەتەکەی و بێبەشکردنی لە پێدانی مۆڵەت بە یەکجاری.