لە روداوێکی هاتوچۆدا لە بەغداد سێ ئەندامی خێزانێکی دانیشتووی هەولێر گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە بەغداد سێ ئەندامی خێزانێکی دانیشتووی هەولێر گیانیان لەدەستدا.
روداوەکە لە نزیک "بوابەی بەغداد" رویداوە و ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدا بووە.
لە روداوەکەدا سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە دایک و باوک و منداڵێکیان بوون و منداڵەکەی دیکەیان لە ژیاندا ماوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
بەپێی ناسنامەکانیان، دایک و باوکەکە گەنجن و دوو منداڵەکەشیان یەکیان تەمەنی سێ ساڵ و ئەوی دیکەیان تەمەنی نزیکەی هەشت ساڵ دەبێت. کە منداڵە سێ ساڵەکە گیانی لەدەستداوە.