دادگای سنە سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر مامۆستایەكی كوردیدا سەپاند
شنیار
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥
بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایش، دادگای سنە سزای پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر مامۆستایەكی كوردیدا سەپاند.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردۆتەوە ، ئەو مامۆستایە ناوی "سروە پور محەمەدیە" و یەكێكە لە مامۆستایانی خۆبەخشی زمانی كوردی و ساڵی 2023 لە لایەن لقی 1ی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "پێكهێنانی گروپ بۆ تێكدانی ئاسایش" سزای 10ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە ،بەڵام ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگاوە پێداچوونەوە بۆ سزاكەی كراوە و بۆ 5 ساڵ كەمكراوەتەوە.
رۆژی شەممەش پاش بانگكردنی بۆ لقی جێبەجێكردنی سزاكانی شاری سنە، دەستبەسەر كراوە و بۆ بەشی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.