وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ تاوتوێی دۆسیەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەكەن و كێشەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە رێگەی یاساوە چارەسەر دەكەن.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ چارەسەرێك بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاییەكان نییە، بەڵام لە ئێستادا رێگە نادەن ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بێتە ناو خاكی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆش تاوتوێی چارەسەركردنی كێشەی ئەو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن دواتر لە رێگەی یاساوە چارەسەری دەكەن.

وتیشی، كێشەكە لەوەدایە نابێت هەر جارێك باسی ئەو بابەتە دەكرێت دەبێت بگەڕێنەوە سەرەتای ئەو بابەتە و یەكەم هەنگاو ئەوەیە نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا بێتە ناو خاكی هەرێم و دواتر بەپێی یاسا و رێنمایی چارەسەری كێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەكرێت.