بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی لە ئێوارەی سێشەممەوە هەرێم و  باكور و رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتووەتەوە هاوتوچۆ و ژیانی ئاسایی لە هەندێك ناوچە روبەڕوی ئاستەنگ  بوەتەوە و لە چەند پارێزگایەكی رۆژهەڵاتیش پشوو راگەیەنرا.

بەفربارین و سەرما لە پارێزگاكانی كرماشان و ورمێ و سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوە هۆی ئەوەی لە خوێندگە سەرەتاییەكان پشو رابگەیەنرێ و  لێپرسراوانی كەشناسیش دەڵێن ئەو بەفر و سەرمایەی ناوچەكەی گرتوەتەوە چاوەڕوان نەكراو بوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ورمێ رایگەیاندوە تەنها لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزار كیلۆمەتر لە رێگا سەرەكەییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكە لە بەفر پاككراونەتەوە و هۆشداریشیدا لە دروستبونی تەم و مژ و كەمبوونەوەی مەودای بینین بە تایبەت بۆ شۆفێران.

لە باكوری كوردستانیش شەپۆلی بەفربارین و سەرما چەند پارێزگایەكی ئەو بەشە لە كوردستانی گرتوەتەوە و لە شرناخ درورستبونی تەم و مژی چڕ هاتوچۆی روبەڕوی ئاستەنگ  كردوەتەوە.

ئەو شەپۆلە چاوەڕوانكراوەی بەفربارین و سەرما سەرەڕای كاریگەریە ژینگەییەكان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیای ناچار كرد بەوەی كە دڵخۆشیی جوتیارانی وڵاتەكە بداتەوە و رایگەیاند، ئەو سەرماو سۆڵەیە زیان بە بەرهەمە كشتوكاڵی و ستراتیژییەكان ناگەیەنێت.