کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ناوچەکەمان بە گشتى نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت، هەروەها ناو بەناو نمەباران دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، هاوکات، لەکاتی بارانباریندا هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەش هاتووە، پاشان لە شەوی دووشەممەدا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێ پلەکانی گەرما لە سنوری هەولێر و دهۆک نزم دەبنەوە، بەڵام لە سنوری سلێمانی و کەرکوک بەرز دەبنەوە. هەروەها سبەینێ دووشەممە، خێرایی با بۆ سەروو 35 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا چالاک دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :  20 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  26 پلەى سیلیزى

سۆران : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى