رووبەری ئاویی دەریاچەی ورمێ 32 كیۆمەتر دووجا زیادیكردووە
زاهیر
٦ی ئازاری ٢٠٢٥
ئاوی دەریاچەی ورمێ زیاد دەكات و لێپرسراوێكی ئاوی پارێزگای ورمێش دەڵێت رووبەری دەریاچەكە زۆر فراوان بووە.
مەجید رەستگاریی، بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی رابردو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتوەتە یەك ملیار و 630 ملیۆن مەتر سێجا.
بە وتەی رەستگاریی زۆربونی ئاوی دەریاچەی ورمێ وای كردوە روبەرێكی زۆری دەریاچەكە كە لە ساڵانی رابردودا وشكی كردبو ببوژێتەوە و بە ڕێژەی 32٪ فراوان بێت.
بەڕێوبەری كۆمپانیای ئاوی ورمێ وتیشی روبەری ئاویی ئێستای دەریاچەی ورمێ گەیشتوتە هەزار و 140 كیلۆمەتر چوار گۆشە لە كاتێكدا ساڵی رابردو هەزار و 108 كیۆمەتر بوە.
لە لایەكی دیكەوە پیتاندنی هەورەكان بە ئامانجی بارانبارین بۆ بوژانەوەی دەریاچەی ورمێ لە دو پارێزگای ورمێ و ئازەربایجانی رۆژهەڵات دەستی پێكردوە و ئەوەش وەك هەنگاوێكی حكومەتە بۆ رزگاركردنی دەریاچەكە لە قەیرانی وشكەساڵیی.