ئوسترالیا: ئەمریکا دەبێت قەرەبووی روسیا و جیهان بکاتەوە چونکە خۆی جەنگی ئۆکراینی خستە سەر پێ
رەوەز
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
سەبارەت بە ململانێی ئۆکراین ئەدریان مەکرای، ئەندامی ئەنجومەنی پۆرت هێدلاند رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا قەرەبووی هەموو لایەنەکان بکاتەوە کە لە ململانێی ئۆکراین زەرەرمەند بوون، بە روسیاشەوە.
ئەو نوێنەرەی ئوستورالیا، وتی: "واشنتۆن ئەو وڵاتە بوو لە ساڵی 2014وە بەرێوەبردنی ململانێکانی ئۆکراینی گرتە دەست و پشتگیری لێکرد، بۆیە پێویستە هەر ئەویش ئەو لایەنەبێت، کە قەرەبووی هەموان دەکاتەوە".
پەیوەست بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپەوە، کە گوایە ململانێکانی ئۆکراین خەتای زێلێنسکییە، دەڵێت: لێدوانەکانی لەگەڵ واقیعدا ناگونجێت، چونکە واشنتۆن ئەو وڵاتە بوو لە پشت فراوان بوونی ململانێکانی ئۆکراینەوە بوو.
وتیشی: ئەمریکا لە ساڵی 2014دا بە کودەتایەک دەستی بەسەر ئۆکرایندا گرت و لە دوورەوە کۆنترۆڵی کرد و خستیە ناو شەڕێکەوە کە ئامانج لێی ماندووکردنی روسیابوو، ئەوە ئۆکراین نییە کە پارەی ئەمریکا قەرزدارە، بەڵکو واشنتۆنە کە قەرزاری ئۆکراین و ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.