بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بار هەڵگرێک لە بۆلیڤیا 31کەس گیانیان لەدەستدا و 22کەسیش برینداربوون، ئەم ڕوداوە تەنیا دوای چوار رۆژ دێت لە روداوێکی تری پێکدادانی دوو پاس کە بەهۆیەوە 37کەس گیانیان لەدەستدا و 39کەسیش برینداربوون.

ڕێگاکانی بۆلیڤیا شاخاوی و بێ خزمەتگوزارین و لە ریزبەندی کوشندەترین ڕێگاکانی جیهانن، کە ساڵانە بە تێکڕا 1400 کەس تیایاندا گیان لەدەستدەدەن. 

پۆلیس و دەسەڵاتدارانی وڵاتی بۆلیڤیا رایانگەیاندوە، پاسەکە زیاتر لە 500 مەتر دوور لە شوێنی روداوەکە دۆزراوەتەوەو شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە، بریندارانی روداوەکەش گواستراونەتەوە بۆ شوێنی روداوەکە.

ئەم روداوە کوشندەیە هاوکاتی روداوێکە کە تەنیا چوار رۆژ پێش ئێستا، لە نێوان دوو پاسدا لە ناوچەی پۆتۆسی رۆژئاوای بۆلیڤیا رویداوە، تیایدا 37 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش لە سەرنشینانی هەردولا برینداربوون.