لە پارێزگایەكی توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە هەوڵیانداوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن. 

هێزەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە ناحیەی ئەیڤالیكی سەر بە پارێزگای بالیكەسیر، 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركراون، كە هەوڵیان داوە، بە شێوەیەكی نایاسایی توركیا بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەجێبهێڵن.

راشیگەیاندوە، لە نێو دەستگیركراوەاندا 12 منداڵیان تێدابووە، كۆچبەرەكانیش گواستراونەتەوە بۆ بەشی كۆچبەری پارێزگاكە، دوای رێكارە كارگێرییەكان رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان دەكرێنەوە.