فەرەنسا پێشنیازی ئاگربەستێكی یەك مانگی لە نێوان روسیا و ئۆكراین دەكات و بەریتانیاش هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی باشتر بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی درێژخایەن لە ئۆكراین دەكات.

رۆژێك دوای لوتكەی سەركردەكانی ئەوروپا لە لەندەن سەبارەت بە ئۆكراین، جان نۆوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئاگربەستێكی نیمچەیی لەسەر ئاستی  ئاسمانی و دەریایی وژێرخانی وزە رێگەیان پێدەدات بزانن ئاخۆ نیازی پوتن سەبارەت بە گفتوگۆی ئاشتی راستەقینەیە یان نا؟

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساش وتی، لەگەڵ بەریتانیا رێكکەوتوون پلانی ئاگربەستێكی كورتخایەن دابنێن بۆ ئۆكراین بەڵام ئاستی زەمینی و شەڕی مەیدانی ناگرێتەوە.

پێشنیازەكان لەمیانی خێراكردنی هەوڵەكانی وڵاتانی ئەوروپادا دێت بۆ بەهێزكردنی پشتیوانییەكانیان بۆ كیێڤ لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئۆكراین.