سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، دەبێت لە كۆچبەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بترسن نەك لە پوتن، بۆئەوەی كۆتایی ئەمریكا وەك ئەوروپا نەبێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێگەی "تروس سۆشیاڵ" نوسیوویەتی، پێویستە ئەمریكییەكان ترسیان لە كێشە ناوخۆییەكان هەبێت، بە تایبەتی كێشەی كۆچبەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، نەك ڤلادمیر پوتن سەرۆكی روسیا.

دەشڵێت، پێویستە رێگری لە هاتنی كۆچبەرانی نایاسایی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بكوژان و ئەوانەی بیری توندڕەوییان هەیە بگیرێت، بۆئەوەی كۆتایی ئەمریكا وەك ئەوروپا نەبێت.

ترەمپ لە رۆژی دەستبەكاربوونیدا بەڵێنیدا بە راگرتنی كۆچبەرانی نایاسایی و دەستپێكردنی رەوانەكردنەوەی ملیۆنان كۆچبەر، لەگەڵ ئەوەشدا باری نائاسایی نیشتمانیی راگەیاند، بەهۆی رەوشی سنوورەكانی باشووری ئەمریكا.